
هێزەکانی ئەمریکا
SNN
سوپای عێراق بڵاویكردهوه: “تا کۆتایی ئەمساڵ، ھیچ ھێزێکی شەڕکەری بیانی لە وڵاتدا بوونی نامێنێت، رەوشی عێراق جياوازە لە ئەفغانستان”.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد: “ھێزە ئەمنییەکانی عێراق توانای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریان ھەیە و رەوشی عێراق جیاوازە لە رەوشی ئەفغانستان”.
ئاشکراشیکردووە: “تا کۆتایی ئەمساڵ، ھیچ ھێزێکی شەڕکەری بیانی لە عێراق بوونی نامێنێت، لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، سێ یەکەی شەڕکەری بیانی عێراق بەجێ دەھێڵن”.
پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: لە کۆبوونەوەی نێوان لیژنەی تەکنیکی سەربازیی عێراقی بە سەرۆکایەتی فەریق روکن عەبدولئەمیر شممەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و لیژنەی تەکنیکی سەربازیی بە سەرۆکایەتی فەرماندەی ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی خواستی پۆڵاین، لیوا جۆن برینان کە رۆژی پێنجشەممە لە بەغدا لە چوارچێوەی گفتوگۆی ئەمنی و تەکنیکی ئەنجامدراوە، ھەردوولا رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی یەکە شەڕکەر و تواناکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ھەروەھا بنکەی سەربازیی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەولێر کە تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول تەواو بکرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
11 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
13 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
13 hours لهمهوپێش



