“هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن، پەرلەمانتارانی پارتی یاسای خانەنشینی وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهینن”

باڵانبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە تا ئێستا هەمواری یاسای خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تەنها هەمواری پرۆژەیاساكە بۆ حكومەت نێردراوە بەڵام بەهۆی دروستكردنی بارگرانی لەسەر حكومەت ئامادەنییە جێبەجێی بكات، پەرلەمانتارانی پارتیش وەك دەستكەوتێك كردویانەتە بانگەشەی هەڵبژاردن.
باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێییەكانی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە ئێمە لە لیژنەكەمان لەگەڵ ئەوەداین كە هەرچی بۆ هێزەكانی ناوخۆ بكرێت كەمە و بە مافێكی شایستەوە خانەنشینبكرێن لەسەر داوای خۆیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو هەمواری یاسای خانەنشینیەی كە تایبەتە بە هێزەكانی ناوخۆ بارگرانیەكی دارایی زۆر لەسەر حكومەت دروستدەكات ناتوانێت جێبەجێی بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای ئەمساڵەوە، پێشنیازی هەمواركراوی یەكەمی یاسای راژەو خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان ژمارە (18)ی ساڵی 2011 بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان نێردراوە، بەڵام بەهۆی زیادبوونی بودجە و مووچە زۆر زەحمەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان بتوانێت یاساكە جێبەجێ بكات، چونكە هەمواری یاساكە بارگرانییەكی زۆری دارایی دروستدەكات.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، سەرەڕای ئەوەی ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادە نییە هەمواری یاسای تایبەت بە خانەنشینكردنی هێزەكانی ناوخۆ جێبەجێ بكات، بەڵام پەرلەمانتاران پارتی بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و وەك بانگەیەشی هەڵبژاردن بەڵێنی ناڕاست بە هێزەكانی ناوخۆ و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەدەن كە گوایە ئەو یاسایە جێبەجێ دەكرێت و رەوانەی ئەنجومەنی شورای هەریم كراوە، لەكاتێكدا بەگوێرەی یاسا ناردنی پێشنیازی هەمواری یاساكە بۆ ئەنجومەنی شورای هەرێم، بە مانای جێبەجێكردنی نایەت بەڵكوو جێبەجێكردنی یاساكە دەكەوێتە سەر حكومەتی هەرێم.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



