
پاسپۆرتى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: بەهۆی ئاسایبوونەوەی هاتووچۆی ناو فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان خواست لەسەر دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بۆ لە %20 زیادیكردووە، هاوكات تا ئێستا ملیۆنێك و 250 هەزار پاسپۆرتیان بە هاووڵاتیان بەخشیوە زیاد لە پێنج هەزار پاسپۆرتی هاووڵاتیانیشیان لایە كە نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا جارێكی دیكە دەرگای سەفارەت و قونسوڵگەرییەكانی وڵاتان لە سلێمانی و هەولێر كراونەتەوە لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان ڕۆژانە ڕوومان تێبكەن بۆ دەرهێنان یان نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكانیان لە كاتێكدا ماوەیەكی زۆرە زیاد لە پێنج هەزار پاسپۆرتی هاووڵاتیانیش تەواو بوون بەڵام نایەن بۆ وەرگرتنەوەیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە بەراورد بە كاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی فڕۆكەخانەكان، خواست لەسەر دەرهینانی پاسپۆرت بەڕێژەی لە %20 زیادیكردووە بەجۆرێك ڕۆژی واهەیە نزیكەی دوو هەزار هاووڵاتی سەردانمان دەكەن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هاووڵاتیان لە نوسینگەكانی چەمچەماڵ و هەڵەبجە و ڕانیە و كەلار بۆ هەمان مەبەست سەردانی پاسپۆرت دەكەن، هاوكات ئەو كەسانەشی كە داوای پاسپۆرت دەكەن لە هەموو چین و توێژەكانن لەگەنجان و بازرگانان و گەشتیاران و كەسانی نەخۆش.
بەڕێوەبەری گشتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: لەسەرەتای كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی تا ئێستا توانیومانە زیاد لە ملیۆنێك و 250 هەزار پاسپۆرت بدەینە هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، هاوكات لە ئێستادا لە هەوڵی كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرتی پێنجوێنین كە ڕەزامەندی بەغدامان بۆ وەرگرتووە ئەوەش كار ئاسانییەكی زۆر بۆهاووڵاتیان دەكات لە شوێنی خۆیان پاسپۆرتیان پێبدرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
10 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
10 hours لهمهوپێش



