
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: لە ناوەراستی ئەم مانگەوە دەستمان كردووە بە كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش داهاتی فرۆشتنی نەوتی ڕادەستكردوین، ڕۆژی شەممە 25/9/2021 بە بێ لێبڕین دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكەین و بەغداش 200 ملیارەكە ڕەوانە دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: لە دوای 15ی ئەم مانگەوە دەستمانكردووە بە كۆكردنەوەی داهاتی نانەوتی كە پێكدێت لەداهاتی گومرگ و داهاتی مەرزەكان و داهاتی ناوخۆی فەرمانگە جیاوازەكانی حكومەت، ئەوەش بە مەبەستی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا كە دەكاتە شەممەی داهاتوو 25/9/2021 بەبێ لێبڕینش مووچە دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو داهاتی خاڵە سنورییەكانی پەروێزخان و باشماخ تاڕادەیەك كەمیكردووە ئەوەش بەهۆی ئەو ئاسانكارییە زۆرەی كە لە مەرزەكانی ژێردەستەڵاتی عێراق بەتایبەت مەرزی (مونزیرییە) بۆ بازرگانەكان دەكرێت وای كردووە كە بازرگانەكان لەو دوو مەرزەوە بارەكانیان هاوردە نەكەن و بە پێدانی بەرتیل و پارەیەكی كەم بە بێ پشكنین كاڵاو شمەكەكانیان هاوردەی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكەن ئەمەش وایكردووە جموجوڵی بازرگانی لە باشماخ و پەروێزخان زۆر كەمببێتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەروو: جیاواز لە داهاتی ناوخۆ كە تاڕادەیەك كەمیكردووە بەڵام داهاتی فرۆشتنی نەوت بە بەراورد بە چوارمانگی پێشوو بە ڕێژەی زیاد لە %10 زیادیكردووە، هاوكات بەغدا بڕیاری بە ناردنی 200 ملیار دینار بەشێوەی سولفە داوە بە هەرێم ئەوەش وادەكات كە پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ گرفتێكی بۆ دروست نەبێت و لە كاتی خۆیدا و بە بێ لیبڕین دابەشبكرێت.
More News
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
9 seconds لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
1 hour لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
9 seconds لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
1 hour لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
2 hours لهمهوپێش



