وردەكاری تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان و نرخی تاپۆكردنیان لە SNNەوە بزانە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بەتایبەت كەسانی هەژار و كەمدەرامەت بڕیاردرا كە ئەو خانووانەی پێش چەند ساڵیك بەشیوەی زیادەڕۆ لەسەر زەوی شارەوانی دروستكراون تاپۆبكرێن، SNNوردەكاری شێوازی تاپۆكردنی ئەو خانووانە و نرخی تاپۆكردنیان بڵاودەكاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو: بە گوێرەی ئەو یاسایەی كە كاری پێدەكرێت بۆ تاپۆكردنی ئەو خانووانەی كە لە پێش بەرواری 31/12/2020 دروستكراون و دەستەڵات دراوەتە شارەوانییەكان كە ئەو زیادەڕۆكارانەی كە خانوویان بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون و بە شێوەی زیادەرۆیی دروستكردووە لەسەریان تاپۆ بكەن، بە جۆرێك كە بەهای ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان لەسەر كراوە بە خانووی نیشتەجێبوون، مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان كرابووە سەر لەلایەن شارەوانییەوە پێش زیادەڕۆیی كردنە سەری جیاكرابێتەوە، نرخەكەی بەبڕی %25 نرخی راستەقینەی زەوییەكە دەخەمڵێنرێت و زێدەڕۆكاریش بە سوودمەند ئەژمار دەكرێت، بەڵام ئەگەر ئەو زەوییەی زیادەڕۆیی كراووەتەسەر، پێشتر لەلایەن شارەوانییەوە جیانەكرابێتەوە، نرخەكەی بەبڕێك دەخەمڵێنرێت كە لە%5 ی نرخی راستەقینەی زەوییەكە كەمتر نەبێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی ئەوەشی خستەڕوو، هەر بە گوێرەی یاسای تاپۆكردنی خانووە زیادەرۆكان ئەگەر ئەو كەسەی زیادەرۆیی ئەنجامداوە و خانووی دروستكردووە بەڵام خۆی لەو خانووەدا نیشتەجێ نەبوو ئەوا جگە لەو نرخانەی سەرەوە ئەوا بڕی %10 دیكەش دەچیتە سەر نرخی راستەقینە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


