وەزیری کشتوکاڵ روونکردنەوە لەسەر “ئاردی کوشندە”ی هاوردەکراو دەدات

SNN
بێگەرد تاڵەبانی لە روونکردنەوەیەکیدا باس لەو جۆری ئاردە هاوردەکراوە دەکات کە بە وتەی ئەو “کوشندە”یە و زیانی بۆ تەندروستی هەیە.
دەقی روونکردنەوەکە: دوابەدوای لێدوانمان لە مەراسیمی کردنەوەی کارگەی ئاردی قەیوان لە سلێمانی دەربارەی هاودەکردنی ئارد لە بازاڕەکانی دەرەوە، مەبەستمان لە ووشەی کوشندە کە بەپێی ڕاپۆرتە زانستیەکان لە لایەن دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆلی جۆری عێراقی تایبەت بە پشکنینی ئاردی هاوردە ئەم زانیاریانە زۆر جار باسکراوە و لەمیدیاکانیش روونکردنەوەی لەسەردراوە کەئاردی هاوردە ئەم مەترسیانەی هەیە:
1-ئاردێکی زۆر لاوازە لە ماددە سەرەکیە خۆراکیەکان و زۆرینەی ماددە سەرەکیەکانی کە لەپێکهاتەی گەنم دەرهاتووە بۆ مەبەستی بەکارهێنانی بۆ پیشەسازی نەستەلە و نیشاستە چەندین جۆر ماددەی خۆراکی تر بە تایبەت دەرهێنانی ماددەی گلۆتین و گلۆتامین و ئەنزیماتە بەسوودەکان.
2-جێگرتنەوەی ئەو ماددە خۆراکیە سەرەکیانەی بەماددەی صناعی و چەندین جۆر ماددەی پارێزەر واتە موادی حافظە کە ئەم ماددانە مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
3-هەروەها لەڕوی بەهای خۆراکی زۆر لاوازە و زەرەری زۆری بۆ مرۆڤ و گەشەی مرۆڤ هەیە وە لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردن و اضافە کردنی چەندین ماددەی ڕەنگ کردن و ماددەی دروست کراوی صناعی کە ئەم ماددانە زۆر
مەترسیدارن بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرهەڵدانی نەخۆشی .
4-هەموو ئەم ڕاستیانە لەسەرئاستی دەزگا زانستی و کۆنترۆلی جۆری لەسەر ئاستی تاقیگای سەڵمێنراوە و بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە دروست کراوە لەسەرئاستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کە هاوپێچ وێنەیەک لە بریارەکانی تێدایە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


