
SNN
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە بەریتانیا رێژەی منداڵبوون و وەچە خستنەوە لەو وڵاتە دابەزیوە و ئەوەش لە داهاتوودا مەترسی بۆ سەر هێزی کار و ئابوری وڵاتەکە دروست دەکات.
دامەزراوەی بازاڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، رێژەی وەچە خستنەوە کە پێویستە بۆ بە جێگیری هێشتنەوەی ژمارەی دانیشتوان، لانیکەم 2.1٪بێت، لە ئێستادا بۆ 1.58٪ دابەزیوە.
لە لێکۆڵینەوەکەدا باس لەوە کراوە کە دابەزینی رێژەی منداڵبوون لە داهاتوودا گرفتی نەبوونی هێزی کار دروست دەکات و هاتووە “لەئێستادا لە کۆی هەر 10 کەسێک کە کار دەکەن سیانیان تەمەنیان لە سەروو 65 ساڵەوەیە، بەڵام لە 10 ساڵی داهاتوودا ئەم رێژەیە بۆ 3.5 کەس بەرزدەبێتەوە و لە ساڵی 2060دا دەگاتە چوار کەس”.
ئاماژە بەوەش دراوە کە تا ساڵی 2050 لە هەر چوار بەریتانییەک یەکێکیان تەمەنی دەگاتە سەروو 65 ساڵ، بەم هۆیەوە هێزی کار کەمدەبێتەوە و ئەو کەسانەی پێویستییان بە هاوکاری دەوڵەت و مووچەی خانەنشینی هەیە زیاد دەکەن.
لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە قەیرانی منداڵبوون ئابووری بەریتانیا بۆ ماوەیەکی درێژ تووشی پەککەوتن دەکات و ئاماژە بەوەش دراوە کە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بۆ زیادبوونی رێژەی منداڵبوون بەشێوەیەکی راستەوخۆ پاڵپشتی دارایی دەدەن بە دایکان و باوکان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


