
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە، 20ی ئەیلول لە دەباشان، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە کۆڵۆنێڵ مارکۆس مایەر، لێپرسراوی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، لەدیدارێکدا کە ئەژی ئەمین، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاریی هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکان و چۆنییەتی رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، ھەماھەنگی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق و ھاوپەیمانان و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێکرا و بیروبۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
لەدیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە جموجوڵەکانی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش كرد کە ھێشتا ھەڕەشەی جدین بۆ سەقامگیری عێراق، بۆیە پێویستە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر هەبێت لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی، داواشیکرد پرۆژەی ھاوبەش ھەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لەو سنوورانە و ھێزی ھاوبەش دروستبکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
سەبارەت بەھەوڵەکانی یەکخستنەوە و پڕچەککردنی ھێزی پێشمەرگە، ھاوسەرۆک جەختی لەچڕکردنەوەی ھەوڵەکان کردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵێکی یەکێتی لەپێناو دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانیی پڕچەک و راھێنراوە لەسەر بنەمای نوێی زانستی سەربازی. بۆئەوەش داوای لەھێزەکانی ئەڵمانیا کرد هاوکار و ھەماھەنگ بن لەسەرخستن و بەرەوپێشچوونی ئەو پرۆسە نیشتمانییە.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


