بۆ یەکەمجار لە 2019وە زیادەی دارایی روودەدات، و کورتهێنان لە داهاتدا نەماوە

مووچە
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی 2019وە عێراق زیادەی دارایی لە داهاتیدا دەبێت و هیچ کورتهێنان لە بودجەیدا نییەو مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانیش بە مسۆگەری و بێ دواکەوتن و لێبرێن دابەشدەکرێت.
ناجی سەعدی ئەندامی لیژنەی دارایی لە لێدوانێکی میدیایدا ئەوەی راگەیاند: هیچ کێشەیەکی کورتهێنان لە بودجەی عێراق نەماوە و مووچەی فەرمانبەران هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە، ئەو زیادەیەی کە لە بودجەدا هەیە دەتوانرێت لە “ترفیع و علاوە” سودی لێ وەربگیرێت و دووبارە فەرمانبەرانی عێراق مووچەکانیان بەرەو زیادبوون بڕواتەوە، سەرجەم فەرمانبەری وەزارەتەکان بەپێی پلەی کارکردنیان مووچەکانیان بۆ زیاد بکرێت.
دەربارەی بەرزەمووچە، یاخود ترفیع، سەعدی ئاماژەی بەوەکرد: چەندین ساڵە ترفیع و عەلاوەی فەرمانبەران وەستاوە و لە ئێستادا نێتێک هەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوە و کۆمەڵێک وەزارەت ئامادەی خۆیان دەربڕیوە وەک وەزارەتی پەروەردە و دواتر دەستدەکرێت بە سەرجەم وەزارەتەکانی دیکەو بەرزە مووچە بۆ سەرجەم فەرمانبەران دەکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


