روون نییە بەهای بەرمیلێک نەوت لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی 2022 چەند دەبێت

0
567

SNN

لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجوومەنی نوێنەری عێراق رایگەند: کە لە هەوڵدان تا بتوانن نرخێکی گونجاو بۆ نەوت بدۆزنەوە لە پرۆژە یاسای 2022ی عێراقدا و بەبێ دیاریکردنی نرخی نەوت بۆ ساڵەکە لە بودجەکەدا ناتوارێت بەشێکی زۆری پرۆژە یاسایە بنوسرێتەوە.

مەنار شەدیدی ئەنجامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی ئاشکراکرد، لەکاتی ئێستادا و بەهۆی کەمبوونەوەی کۆت و بەندەکانی کۆرۆنا بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دووبارە بەرزبووەوەتەوە بۆ سەرو 70 دۆلار، بۆیە دەبێت لە پرۆژەیاسای 2022ی عێراق نرخێک دابنرێت کە لەو رێژەیەوە نزیک بێت.

مەنار ئاماژەی بەوەشکرد: لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021دا بەهۆی نا سەقامگیری نرخی نەوتەوە هەر بەرمیلێک بە 45 دۆلار لە بودجەکەدا دیاریکرا، لەکاتێکدا بە بازاڕەکاندا بە 67 دۆلار دەفرۆشرا، بۆیە دەبێت لە پرۆژەیاسای بودجەی 2022ی عێراق نرخێک دابنرێت بۆ فرۆشتن کە لە 70 دۆلارەوە زۆر نزیک بێت و دوای دانانی نرخی هەر بەرمیلە نەوتێکیش دەستبکرێت بە دارشتی پرۆژەیاساکە تا خەرجی قازانج و داهاتی بەردەستمان روونبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this