“ئەمریکا ناچارە بەرامبەر ئێران چۆک دابدات”

0
725

SNN

ره‌حیم سه‌فه‌وی، گه‌وره‌ راوێژكاری عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه‌، “ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌بێت‌ به‌رامبه‌ر هێزی مه‌زنی ئێران چۆك دابدات و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی”.

راشیگەیاند: “ئێران له‌ ژینگه‌ی ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی ده‌كه‌وێته‌ دۆخێكی زۆر باش و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش ناچار ده‌بن له‌ سووریا رابكه‌ن، وه‌ك چۆن به‌ر له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ ئه‌فغانستان رایانكرد”.

جێگای ئاماژه‌یه‌، به‌ر له‌ هه‌ڵگرتنی سزای ئابووری له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، تاران ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته‌ دانوستان، له‌كاتێكدا واشنتن جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌نگاو به‌رامبه‌ر هه‌نگاو بكرێت.‌

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this