لەسەر ئاستی عێراق مۆزەخانەی سلێمانی خاوەن كۆنترین پارچەی شوێنەوارە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بە وتەی بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق كۆنترین پارچەی شوێنەوار لە مۆزەخانەی سلێمانی پارێزراوە كە مێژووەكەی بۆ 100 هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە، هاوكات لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش مۆزەخانەی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە و ئەو پارچە شوێنەوارانەش دەرخەری شارستانی ناوچەكە نیشان دەدەن.
هاشم حەمە عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو گرنگیدانەمان بە مۆزەخانەی سلێمانی و پارێزگاریكردن لە پارچە ئاسەوارەكانی ناوی و هاوكات كۆكردنەوەی زیاتری كەرەستەو ئاسەوار لە ناو مۆزەخانەی سلێمانی وایكردووە كە لەسە ئاستی هەرێمی كوردستان مۆزەخانەی سلێمانی لە پلەی یەكەمدا بێت و لەسەر ئاستی مۆزەخانەكانی عێراقیش لە پلەی دووەمدایە ئەوەش بە گوێرەی پێوەرەكانی ژمارە و گرنگی پارچە ئاسەوارییەكان و پاراستنیان ئەو ئاستەمان وەرگرتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جیاواز لەوەی كە لەسەر ئاستی هەرێم مۆزەخانەی سلێمانی پلەی یەكەمی وەگرتووە، لەسەر ئاستی عێراقیش بووینەتە خاوەن كۆنترین پارچە ئاسەواری مێژوویی كە بریتیە لە ( تەورێكی دەستی بەردین) كە مێژووەكەی بۆ 100 هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە.
بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی ئەوەشی خستەروو، ئەو پارەچە ئاسەوارانەی كە لە مۆزەخانەكەماندا هەن و بە هەزاران پارچە ئەسەواری مێژووین كە بەشێكی زۆریان نمایش كراون هاووڵاتیان دەتوانن لەكاتی سەردانیان بۆ مۆزەخانە بیانبینن، هاوكات بەشێكی زۆری ئەو پارچە ئاسەوارانە دەرخەری ئەوەن كە مرۆڤایەتی لەم سنورە لە ئاستێكی پێشكەوتوودا بووە و خاوەن شارستانیەتێكی كۆنە.

More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش



