
Recovering Little Child Lying in the Hospital Bed Sleeping, Mother Holds Her Hand Comforting. Focus on the Hands. Emotional Family Moment.
SNN
تەندروستی سلێمانی دەڵێت پەتایەکی وەرزی لەناو منداڵانی سنوورەکەدا بە توندی بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەکی زۆری منداڵ داخڵی نەخۆشخانە کراون.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت: لە ماوەی (24) سەعاتدا (700) منداڵ سەردانی کلینیکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاریان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ساڵانە لەگەڵ گۆڕانکاری وەرزەکانی ساڵ و بەتایبەت لە ئێستادا کە وەرزی پایزە و بە پێی وتەی پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان پەتای وەرزی سەرهەڵدەدات لە لێدوانێکیدا بۆ سایت و پەیجی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی د.پشدەر عبدللە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری و پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان ڕایگەیاند: زیاتر لە (100) منداڵ لەم نەخۆشخانەیە بەهۆکاری تووشبوون بە پەتاوەرزییەکان بەمەبەستی چارەسەرکردن داخڵکراون.
هەر لە بەشی کلینیکی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکە لەماوەی (24) سەعاتدا (700) منداڵ سەردانی ئەو بەشەیان کردووە و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی مناڵانەوە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
38 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
38 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



