
SNN
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رايگەياند: “بەهۆی دروستبوونی لافاو بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر- شەقڵاوە داڕماوە”، دەشڵێت “تیمەکان بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە فسفۆڕ رێژدەکەن و داوا لە شۆفێران دەکەن لە رێڕەوی فسفۆرەکان دەرنەچن”.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: بەهۆی بارانبارینی بەخوڕی ئەمڕۆ و دروستبوونی لافاو بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر- شەقڵاوە لە پشت کوڕێ لە بەرامبەر شێرەسوار داڕماوە و مەترسی دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئێستا تیمەکانی هاتووچۆ لەو شوێنەدان و خەریکی دروستکردنی رێڕەوێکی سەلامەتن بۆ ئوتومبێلەکان و بەدرێژایی ئەو شوێنەی داڕوخاوە فسفۆڕ رێژدەکەن.
باسی لەوەشکردووە: “داوا لە شۆفێران دەکەین لە رێڕەوی فسفۆرەکان دەرنەچن و لە شۆلدەرەکەی لای راستی رێگا نزیکمەبنەوە، چونکە ئەگەری داڕوخانی زیاتر هەیە.”


More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
17 hours لهمهوپێش



