راگەيەندراوێک لە وەزارەتی دارييەوە

0
636

SNN

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی و ئابووری كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا و دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە مەرزەكەوە بێت.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 30/10/2021 لەسەر ڕاسپاردەی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان چارەسەركرا و دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە مەرزەكەوە بێت.

ئەمەش لە كاتێكدا ماوەی چەند ڕۆژێكە شۆفێرانی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان مانیانگرتووە و ناچەنە سەر كارەكانیان. وەزیری دارایی و ئابوریش بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریاندا بە هێنانی تەڕەباڕ بۆ ناو هەرێمی كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 28/10/2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە نوسینگەی سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی شۆفێرانی مەرزی پەروێزخان، لەگەڵ نوێنەری ئەو شۆفێرانە و سەرپەشتیار و بەرێوبەری گومركی مەرزەكە  كۆبووەوە.

لە كۆتایی ئەو كۆبوونەوەیەدا،  وەزیری دارایی و ئابوری بەڵێنی ئەوەیدا لە كەمترین ماوەدا كێشە دیارەكانی مەرزەكە چارەسەر دەكات.ا

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this