عێراق ناردنی بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێم بۆ دوو هێندە زیاد دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژانە بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێم دەنێرێت و بە نرخی 690 دینار دەدرێتە شۆفێران، وابڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا و بە دیاریكراوی لە 1/11/2021 بڕی بەنزینی هاوردەكراو لە عێراقەوە بۆ هەرێم بۆ ملیۆنێك و 80 هەزار لیتر زیاد بكرێت و بەهەمان نرخ بدرێتە شۆفێران.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ناردنی بەنزینی عێراقی لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بۆ پارێزگاكانی هەرێم بەردەوامی هەیە و ڕۆژانە بڕی پێنج تانكەر بەنزین دەگاتە سلێمانی، بەڵام چاوەڕێدەكەین لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بڕی هەناردەی بەنزین لە عێراقەوە بۆ هەرێم بكرێتە دوو هێندە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN بڕی ئەو بەنزینەی كە لە ئێستادا لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقییەوە ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت بڕی 540 هەزار لیتر بەنزینە بەڵام لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە بەنزینە بۆ ملیۆنێك و 80 هەزار لیتر دیاد دەكرێت، هاوكات بە هەمان نری 690 دینار دەدرێتە شۆفێران و ژمارەی ئەو بەنزینخانانەش زیاد دەكرێت كە ڕۆژانە ئەو بەنزینە عێراقییە دەفرۆشن بە شۆفێران لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم.
زیادكردنی ئەو بڕە بەنزینە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقییەوە بۆ هەرێم دوای ئەوە دێت كە لە ماوەكانی رابردوودا بەهۆی ڕاگرتنی ئەو بەنزینە بۆ هەرێم و هەروەها هاوردەنەكردنی بەنزین لەدەرەوە ، نرخی بەنزین بە شێوەیەكی بەرچاو لە هەرێمی كوردستان بەرزبووەوە و نرخی لیترێك بەنزینی نۆڕماڵ نزیك بووەوە لە هەزار دینار ئەوەش نیگەرانی شۆفێرانی لێكەوتەوە و لەچەندین وشێن خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


