
SNN
بەهۆى ئەو شەپۆلە بهخوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرتهوه، پارێزگاری شارەکە سبەینێی وەک پشووی فەرمیی ڕاگەیاند.
دەقی راگەیەنراوی نووسینگەى پارێزگارى هەولێر:
بەهۆى ئەو شەپۆلە بهخوڕەی باران و تەزرەى سنووری پارێزگاى هەولێری گرتهوه و لە چەند شوێنێك لافاو ههستا و هاتووچۆى هاوڵاتییان پهكیكهوت، بەیانى ڕۆژى یەک شەممە 2021.10.31 بەمەبەستى پاککردنەوەى ئەم ڕێگایانە و ئاساییکردنەوەى هاتووچۆى هاوڵاتییان، لەسەرجەم دام و دەزگا و فەرمانگەکانى حکومى و قوتابخانە ئەهلى و حکومیەکان لە سنوورى پارێزگاکەمان پشووى فەرمییە، تەنها فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان نەبێت کە لەئەرک دادەبن بۆ ڕاماڵین و پاککردنەوەى ئەو شەقام و شوێنانەى کە بەهۆى لافاوەوە دووچارى گرفتى هاتووچۆ هاتوون، لەبەرئەوى لەچەند گەرەک و شەقامیێکى گشتیى بەهۆى پاشماوەى لافاو ئاستەنگ لەبەردەم هاتووچۆى هاوڵاتییان دروست بووە و ڕێگاى هاتووچۆ نەماوە.
نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


