فەتوایەک دەربارەی دروستی دەستنوێژ بە بۆیەی نینۆکەوە

0
1640

SNN

دەستەی فەتوای میسری لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا دەکرێت لەکاتی دەستنوێژگرتن بۆیەی نینۆک یاخود نینۆکی دەستکرد بەکاربهێنرێت دەڵێت، مەرجی دەستنوێژی دروست تەڕبوونی تەواوەتی دەستە، بۆیە ئەو شتانەی ڕێگری لە تەڕبوونی تەواوەتی دەکەن دروست نییە بەکاربهێنرێن لەکاتی دەستنوێژ گرتن.

ئەحمەد مەمدوح، ئەمینداری فەتوای خانەی فەتوای میسری لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات: “شۆردنی دەست یەکێکە لە پایەکانی دەستنوێژ، واتە دەبێت ئاو بەر هەموو ئەو شوێنانە بکەوێت کە پێی دەوترێت دەست، بە پەنجەکانیشەوە.”

ڕوونیشی دەکاتەوە، “بۆیە هەر شتێک لەسەر دەست ڕێگر بێت لە گەیشتنی ئاو بۆ دەست یاخود بەشێک لە دەست، مانای ئەوەیە ئاو نەگەیشتووە بە دەست و دەستنوێژەکە تەواو نابێت، بەڵام هەندێک مادە هەیە وەک خەنە ئاساییە بەکاربهێنرێن چونکە ڕێگر نابن لە گەیشتنی ئاو بە دەست.”

دەشڵێت: ئەگەر خانمان بۆیەی نینۆک یاخود نینۆکی دەستکرد بەکاردەهێنن، دەبێت لەکاتی دەستنوێژگرتندا لایببەن تاوەکو دەستنوێژگرتنەکەیان دروست بێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this