نوێترين زانياری لەبارەی ناردنی 200 مليارەکەی بەغدا

0
809

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە ماوەی چەند ڕۆژیكە وەزارتی دارایی حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بەدابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم، بەڵام تا ئێستا بەغدا بڕی 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم نەناردووە، ئەندامێكی لیژنەی دارایش لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق دڵنیایی دەدات لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە و  بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت، هیچ گرفتێك لەناردنی 200 ملیارەكە نەهاتووەتە ئاراوە.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا ناردنی 200 ملیار دینارەكە بەشێوەی سولفە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوامی دەبێت و هیچ گرفتێك لە ئارادا نییە كە حكومەتی عێراق پەشیمان بووبێتەوە لە ناردنی ئەو پارەیە چونكە ئەوە ڕێككەوتنی لەبارەوە كراوە بۆیە دەكرێت هەندێك جار لەوادەی دیاری كراوی خۆیدا دوابكەوێت، بەڵام ئەوە بەمانای ئەوەنایەت كە بەغدا ئەو پارەیە نانێرێت.

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو ڕێككەوتنەی كە لە نێوان بەغدا و هەولێرواژۆكراوە تا ئەوكاتەی كە دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان لە بارەی خەرجی و داهاتەكانی هەریم دەنوسنەوە و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكانی دەكەن ناردنی 200 ملیار دینارەكە بەشیوەی سولفە بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: هیچ ئەگەرێك لە ئارادا نییە، كە بەغدا ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە ڕابگرێت، بەڵام وەك هەمیشە پرۆسەی ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەهۆی گرتنەبەری ڕێكاری كارگێری و یاسایی پێویستی بەكاتی زۆر هەیە، بەجۆرێك دەبێت سەرەتا ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەرببرێت و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بكات، پاشان وەزارەتی دارایی عێراقیش فەرمانی خەرجكردن و خستنەسەر ژمارە حسابی بانكی هەرێمی بۆ دەربكات هەموو ئەمانە پێویستیان بەكات هەیە بۆ ناردنی پارەكە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، لە حاڵەتی دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و كۆنەبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق ئەوا كاركردن بەو ڕێككەوتنە هەر بەدەوامی دەبێت و پاش دەستبەكار بوونی كابینەی نوێ‌ ئەوكات بڕیارێكی نوێ‌ و رێككەوتنێكی نوێ‌ لەبارەی پشكی هەرێم دێتە ئاراوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this