ئێران مەرجێک بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا رادەگەیەنێت

0
775

SNN

ئێران رەتیدەکاتەوە لەئێستادا هیچ دانوستانێکی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئەنجام بدات و بۆ دانوستانێکی لەو جۆرەش مەرجێکی هەیە.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەمریکا هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی رێگری لە ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی تاران و وڵاتانی دیکە بکات، تەنانەت بەوەشەوە نەوەستاوە و فشاری خستوەتە سەر ئەو وڵاتانەی پەیوەندی ئابوری و بازرگانیان لەگەڵ ئێراندا هەیە”.

وتیسی، تا دۆخەکە بەو جۆرە بەردەوام بێت ئامادەنین هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام بدەن، بەتایبەتی لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیشیکردەوە، نوێنەرانی وڵاتەکەی و ئەمریکا بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە عێراق دانوستانیان ئەنجامدابێت و وتی: لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی واتە لە ساڵی 2018ەوە هیچ کۆبوونەوە و دیداریکی ناڕاستەوخۆیان نەبووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this