سەدر هۆشداری شەڕێکی تائیفی لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق دەدات

موقتەدا سەدر
SNN
ئەمرۆ چوارشەممە، 3ی تشرینی دووەم، موقستەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە رێی پۆستێکی تویتەرەوە ئاشکرای کرد: پارێزگای دیالە رووبەڕووی مەترسییەکی راستەقینە بووەتەوە، ژمارەیەک لایەن ھەوڵی ھەڵگیرسانی ئاگری دووبەرەکی تائیفی دەدەن.
لە درێژەی قسەکانیدا سەدر ئاماژە بەوە دەکات، دیالە بووەتە دیلی دەستی میلیشیاکان، قاچاخچییەتی، تیرۆر و ملکەچبووانی دەرەکییەوە.
26ی مانگی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش ھێرشیان کردە سەر گوندێکی سەربە قەزای شارەبان و 15 کەس کوژران و 13 ی دیکە برینداربوون، دواتر خەڵکی گوندەکە و میلیشیاکان هێرشییان کردە سەر گوندی نەهرلئیمامی سوننە و 13 کەسییان کوشت و ئاگرییان لە خانوو، زەوی کشتوکاڵی و ئۆتۆمبێلەکانیان بەردا و 300 خێزانیش لەترسی هێرشەکە ئاوارەبوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


