
SNN
هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی هەرێم رایانگەیاند، هیچ جۆرە کرمێک لەناو بەرهەمى مۆز بوونى نییە کە گوایە دەبێت هۆى نەخۆشى ترسناک.
وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويانکردەوە: “بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە.
دەقى رونکردنەوەکە:
وونکردنەوەی هاوبەشی وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی …
بەهۆی بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی ڤیدۆیی لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بەبوونی جۆرە کرمێک لەناو بەرھەمی مۆز گوایە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکی ترسناکە، دوای بەدواداچوونی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بۆ بابەتەکە ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەنداری عێراقی و بەدواداچوونی سەرچاوەکان و هاتنی بەرهەمی مۆز لەدەروازەکان و وەرگرتنی نمونەکانی ناو بازاڕ و کۆگاکان و جۆرەکان و شێوازی هاوردەکردن و بەکارهێنان، بۆمان دەرکەوت کەوا ھیچ حاڵەتێک لەم شێوەیە یان ئەم جۆرە بەرهەمانەی مۆز لە ھەرێمی کوردستان بوونی نیە و هیچ نەخۆشیەک تۆمارنەکراوە بەڵکو ئەم فیدیۆیە لە وڵاتانی دیکەی دەرەوەیە و لە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی بیانی پێشتر بڵاوبووەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ھاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە لە سەلامەتی جۆرەکانی ئەم بەرهەمانە و نەبوونی هیچ نەخۆشیەکی پەیوەندار بەم بابەتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەدواداچوونەکانمان لەپێناو تەندروستی و سەلامەتی هاوڵاتیان.
وەزارەتی کستوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
وەزارەتی تەندروستی
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
12 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
13 hours لهمهوپێش



