
SNN
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات، لە کۆبوونەوەکەدا کێشەی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی 12 و چەند پرسێکی ديکە تاوتوێدەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠ و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.
نووسینگەی راگەیاندنی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق، رایگەیاند: سیستانی نابێته لایەن لە هیچ گفتوگۆیەکدا لهبارهی پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق.
دەشڵێت “عەلی سیستانی لایەنێک نییە بۆ هیچ کۆبوونەوە، گفتوگۆ، پەیوەندیی و راوێژێک لەسەر بەستنی هاوپەیمانی سیاسیی و پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: ئەو هەواڵانەی باس لە بهشداریكردنی مهرجهعییهت بۆ پێكهێنانی حكوومهتی نوێ دەکات، دڵنیاییەوە هیچ بنەمایەکی نییە، تهنیا پڕوپاگهندهن و لە لایەن هەندێک لایەن له میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویاندهكهنهوه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


