
مەرزی پەروێزخان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدرێژەی ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكان و بەمەبەستی زیاتر ڕێكخستنەوەی كاروبارە ئیدارییەكانی دەروازە سنورییەكان، ئەمڕۆ فەرمانی گۆڕانكاری لە پۆستی سێ بەڕێوەبەری دەروازی نێودەوڵەتی پەروێزخان دەركراو و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمیش جەخت دەكاتەوە گۆڕانكارییەكان بەردەوامییان دەبێت و لەهەر شوینێك پێویست بكات گۆڕانكاری ئەنجام دەدەین.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەنجامدانی گۆڕانكارییە ئیدارییەكان لە دەروازە سنورییەكان، ئەمڕۆ فەرمانی گۆڕینی بەڕیوەبەری گومرگی مەرزی پەروێزخان و هەروەها سەرپەرشتیاری مەرزەکە دەركرا و لەجێگەیان جێگرەكانیان بەشێوەیەكی كاتی دەستبەكار بوون تا ئەوكاتەی بەفەرمی كەسانی دیكە دەخرێتە شوێنەكانیان.
ئاماژەی بەوشكرد، جگە لەو دوو بەڕیوەبەرە، بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەكەش فەرمانی گۆڕینی بۆدەرچووە بەڵام ئەو بەڕێوەبەرە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە و ئەوان فەرمانەكەیان بۆ دەركردووە، بۆیە ئەنجامدانی ئەم گۆڕانكارییانە بەردەوامییان دەبێت و لەهەر شوێنێك پێویست بێت گۆڕانكاری ئەنجام دەدەین.
بەڕیوەبەری گشتی گومرگی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، لە دوو مانگی ڕابردوودا هەمان گۆڕانكاریمان لە مەرزی باشماخ ئەنجامدا، ئەمەش لە پێناو زیاتر ڕێكخستنەوەی كاروبارەكان و توندوتۆڵكردنەوەی دەروازە سنوورییەكان.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش



