“بڕیاری دوورخستنەوەی لاهور جەنگی یەكێتی دەخاتەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی”

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی دەرچووی پەرلەمانی عێراق لە سنووری پارێزگای كەركوك ئاماژە بەوەدەكات بڕیارەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی، بڕیارگەلێكی پێویست بوو بۆ سەرلەنوێ هەستانەوەی یەكێتی و خستنەوە سەر ڕێچكە ڕاستەقینەكەی یەكێتی، چونكە چاكسازی دەبێت لە سەرەوە بكرێت پاشان لە بەشەكانی خوارەوە بۆیە گەشبینین كە یەكێتی بەگوڕوتینێكی بەهێزەوە هەڵدەستێتەوە.
سەباح حەبیب، كاندیدی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای كەركوك بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆبوویەوە و دەستەڵاتی تەواویان بە مەكتەبی سیاسی و دەستەی كارگێڕی یەكێتیدا كە لێپرسینەوە لەگەڵ هەركەسێكدا بكەن كە خۆی بەكێتی زانیوە بەڵام لەدژی یەكێتی كاری كردووە لێپێچنەوەی لەگەڵدا بكرێت، بۆیە ئەو بڕیارانەی كە لەبارەی دوورخستنەوەی (لاهور جەنگی) و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی دەركراون بڕیارێكی لەجێگەی خۆیدا بووە مەبەستیش لەو بڕیارانە ئەنجامدانی چاكسازی و نوێبوونەوەی حزبە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەناو حزبدا ناكرێت هەر كەسێك بەرپرسیارییەتییەكی هەبێت بەئارەزووی خۆی هەڵسوكەوت بكات و موڵك و ماڵی حزب بەكاربهێنێت لەبەرامبەریشدا لەدژی حزبەكەی كار بكات بۆیە دەبێت بە بڕیارێكی حزبی ئەو كەسانە ڕابگیرێن وەك ئەوەی كە یەكێتی بڕیاری پێویستی لەبارەی ئەو كەسانەوە دەركرد بۆیە ئەنجامدانی چاكسازی دەبێت لەسەرەوە بێت بۆ خوارەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش هەمیشە لەخەمی ئەو گۆڕانكاریانەدا بووە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت.
ئەو كاندیدە سەركەوتووەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە ئەو بڕیارانەی كە لەبارەی دوورخستنەوەی ئەو كەسانەوە دەركراون كاریگەری زۆرباشیان دەبێت لە هەستانەوەی یەكێتی و خستنەوە سەر رێچكە ڕاستەقینەكەی خۆی، هاوكات ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیش ئەو ڕاستییەیان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە دەبێت سزا و پاداشت بگیرێتە بەر ئەو كەسانەی دڵسوزانە كاریان كردووە پاداشت بكرێن و ئەوانەشی لەدژی حزب كاریان كردووە سزا بدرێن.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
9 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



