
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تۆماركردنی سكاڵا لەسەر ئەنجامی دەنگەكانی بازنەی سێی پارێزگای هەولێر، پاش پێداچوونەوە بەو سكاڵایانەدا و بەراورد كردنی پەنجەمۆری دەنگدەرانی ئەو بازنەیە، دەركەوتووە كە دەنگدەری دووبارە لەو بازنەیە بە ڕێژەی زیاد لە %5 بوونی هەبووە، بۆیە دادگا بڕیاریداوە كە سكاڵاكە لەبەرژەوەندی كاندیدەكەی یەكێتی لە بازنەی سێی هەولێر یەكلایی بكاتەوە و ڕۆژی شەممە داهاتووش بە فەرمی بڕیارەكە ڕادەگەیندرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی نزیك لە كۆمیسیۆن دەست SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو: دوای ئەوەی ( هەرێم كەمال ئاغا) كاندیدی یەكێتی لە بازنەی سێی هەولێر سكاڵای لەسەر ئەنجامی دەنگەكان تۆماركرد بوو، پاش پێداچوونەوە بە سكاڵاكاندا دەركەوتووە كە بەڕێژەی زیاد لە %5 پەنجەمۆری دووبارە لە بازنەی سێی هەولێر تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد: پاش یەكلا بوونەوەی سكاڵاكە بە زۆرینەی دەنگی دادوەرەكان بڕیاردراوە كە سكاڵاكە لەبەرژەوەندی ( هەرێم كەمال ئاغا) یەكلایی بكرێتەوە و بە كاندیدی دەرچووی یەكێتی ئەژمار بكرێت بەوجۆرەش كورسییەكانی یەكێتی دەبنە 18 كورسی.
SNN ئەوەشی زانیوە كە ڕۆژی شەممەی داهاتوو كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەفەرمی بڕیار لەسەر دۆسیەكە دەدات و ( هەرێم كەمال ئاغا) بە كاندیدی دەرچوو ئەژمار دەكرێت.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



