ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی لە بەغدا: نابینە بەشێك لە ململانێی نێوان شیعەكان

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەسەروبەندی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نویی حكومەتی عێراقی و هەروەها كۆتایی هێنان بە كێشەو گرفتەكانی دوای هەڵبژاردنەكان، یەكێتی نشتیمانی كوردستان وەك هێزێكی سەرەكی گۆڕەیانی سیاسی عێراق شاندێكی ڕەوانەی بەغدا كردووە ئەندامێكی ئەو شاندەش باس لە ئامانجی سەردانەكەیان و ئەنجامی كۆبوونەوەیان لەگەڵ هێزە عێراقییەكان دەكات.
رێبوار تەها، ئەندامی شاندی یەكێتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق بە SNNی رایگەیاند: بەمەبەستی بەدواداچوونی بۆ دۆخی سیاسی ئێستای عێراق و هەروەها گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ چوونە ناو گفتوگۆی جدی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی عێراق سەردانی بەغدامان كردووە لەگەڵ چەندین هێزو و لایەنی شیعی و سونی عێراق كۆبویینەتەوە و ئەنجامی كۆبوونەوەكانیشمان بە مەكتەبی سیاسی یەكێتی گەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێستادا بەشێك لە لایەنە شیعییەكانی عێراق نیگەرانن لە ئەنجامەكان و بەدڵیان نییە لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا كۆمیسیۆن و دادگای فیدرالی بەفەرمی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان پەسەند نەكردووە، ئەمە جیا لەوەی هێشتا لە بەغدا ڕۆژانە خۆپیشاندان و مانگرتنی ناڕەزایەتی هەیە، بۆیە ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان نامانەویت ببینە بەشێك لەو ململانێیانەی كە لە ئێستادا لە عێراق دەگوزەرێن ئەوەشمان بەڕوونی بە لایەنە عێراقییەكان بەتایبەت شیعەكان وتووە، كە لەسەر حسابی لایەنێك پشتگیری لە لایەنێكی دیكە ناكەین.
ئەو ئەندامەی شاندی یەكێتی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا زیاتر كێشەكان لەناوماڵی شیعیدا بەردەوامییان هەیە ئێمە بەهیواین كە ئەوان بتوانن گرفتەكانی نێوان خۆیان چارەسەر بكەن، بۆیە ئەوەی بەلایی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە گرنگە ئەوەیە كە بتوانین كۆدەنگی كوردی بەدەست بهێنین لە بەغدا بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكەین دروشمی یەكێتیش لە هەڵبژاردنەكان بریتی بووە لە یەكڕیزی گەلی كورد لە بەغدا بۆیە ئێستاش ئێمە هەوڵ بۆ جێبەجێكردنی ئەو دروشمە دەدەین.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


