
ئۆتۆمبیلێکی سەردەمی داعش
SNN
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: سوپای عێراق بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی جەزیرەی رۆژئاوای نەینەوای رێکخراوی داعشی دەستگیر کرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: بە پشت بەستن بە زانیاری وردی ھەواڵگریی ھۆبەی ھەواڵگریی فیرقەی 15لە بارەی بوونی دوو چەکدار لە ناوچەکانی گەڕەکی رەبیع و گوندی قادسیە لە ناحیەی زومار لە رۆژئاوای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: ئۆپەراسیۆنەکە بەھەماھەنگی لەنێوان ھێزێکی فەوجی لیوای 73ی پیادە و ھەواڵگری سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە زومار ئەنجامدراوە و تیایدا ھەردوو چەکدارەکە دەستگیران کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوا بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەکدارەکەی دیکە ئەندامێکی چالاک بووە لە ناو سەربازگەی گشتی داعش و ھەردوو دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکراوبوون.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


