سێ گەورە حزبی عێراق لەسەر دووبارە بوونەوەی کازمی بە سەرۆکوەزیران رێککەوتن

SNN
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ماڵی موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەکرد کە سێ حزبە سەرەکییەکەی عێراق و خاوەن زۆرترین دەنگ، بڕیاریان لەسەر ئەوە داوە کە موستەفا کازمی دووبارە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کاندید بکەنەوە.
ئەو بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژەی بەوەکرد: پشێر رێککەوتنی هاوبەش لە نێوان رەوتی سەدر و سوونەو کورد هەبوو لەسەر دووبارە کاندید کردنەوەی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لای خۆشیەوە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق لەگەڵ ئەوەدایە لەگەڵ حکومەتێکی زۆرینەدا دەوڵەت پێکبهێنێت، گەر خودی خۆی چانسی ئەوەی نەبوو ببێتەوە سەرۆکوەزیران ئەوا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کازمیدا نییە بۆ دووبارە بوونەوەی بە سەرۆکوەزیران.
روونیشی کردەوە، ئەمریکا پاڵپشتی کازمییەوە بۆ وەرگرتنەوەی هەمان پۆست، ئێرانیش لەکاتی ئێستادا لەبەرئەوەی هیچ کاندیدێکی دیاریکراوەی نییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەویش بەهەمانشێوە هیچ کێشەیەکی نییە، هەروەها خودی کازمی خۆشی لە ماوەی دەستبەکاربوونیدا توانویەتی لێکنزیکبوونەوەیەکی زۆر لە نێوان عێراق و سعودییە و عێراق و تورکیادا دروستبکات، بۆیە لەکاتی ئێستادا بەهێزترین کاندیدە بۆ بوونەوەی بە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ خولی دووەم.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش



