
SNN
پەرلەمانتارێکی کوردستان هۆشداری دەدات لەوەی نرخی دەرمان بەرزبێتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە نرخی ده‌رمان له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان لابردراوه، و كۆمپانیاكانیش ئازادانه ده‌یفرۆشن.
کاروان گەزنەیی لە پەیامێکیدا بۆ رای گشتی دەڵێت: دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌گرتنه به‌ری ڕێكاری په‌رله‌مانی و سوود وه‌رگرتن له مادده‌ی (٥٦) له یاسای ژماره (١)ی ساڵی (٢٠٢١) و مادده‌ی (٥٦) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، لیژنه‌ی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیمان ئاگادار كردنه‌وه كه به‌هۆی ته‌نده‌رێكی نوێ بۆ ستیكه‌ری ده‌رمان، نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته نه‌ندراوه.
ئاماژە بەوەدەکات: “بێ شك لێره‌وه ڕای ده‌گه‌یێنم، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌نده‌ری ستیكه‌ره‌ی ئێستای وه‌زاره‌تی ڕانه‌گیرێت، نرخی ده‌رمان به‌رز ده‌بێته‌وه، و به‌رپرسی یه‌كه‌میش له‌م بابه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستین.
له ئێستادا مانگانه نزیكه‌ی (٤٠) ملیۆن ستیكه‌ر دروست ده‌كرێت، و پێشتر بۆ (٣) سێ ستیكه‌ر ته‌نها (١) یەک سه‌نت وه‌رگیراوه، به‌ڵام ئێستا دروستكردنی ستیكه‌ر دراوه به كۆمپانیایه‌ك، كه بۆ هه‌ر ستیكه‌رێك (٥) پێنج سه‌نت وه‌رده‌گرێت.واتا به‌م شێوه‌یه پێشتر یه‌ك ملیۆن ستیكه‌ر به (١٥٦) سەد پەنجا و شەش دۆلار دروستكراوه، و ئێستا هه‌مان بڕ به (٢٩٥٠٠) بیست و نۆ هەزار پێنج سەد دۆلار دروست ده‌كرێت؛ واتا، (٤٠) چل ملیۆن ستیكه‌ر تێچووه‌كه‌ی ده‌كاته (١،٦٠٠،٠٠٠) یەک ملیۆن و شەش سەد هەزار دۆلار!”.
هەروەها روونکردووەتەوە: له به‌رامبه‌ردا، نرخی ده‌رمان له‌سه‌ر ده‌رمانه‌كان لابردراوه، و كۆمپانیاكانیش ئازادانه ده‌یفرۆشن و ده‌توانن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه هاووڵاتییان باجی ئه‌م كاره هه‌ڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ده‌ن، كه به دڵنیاییه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌س و گروپێكدا ده‌كرێت.
تێبینی: به دلنیاییه‌وه ئێمه سكاڵای یاسای تۆمار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر وه‌زاره‌ت، و هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش بیه‌وێت نرخ له‌سه‌ر هاووڵاتییان به‌رز بكاته‌وه، و ناو و ڕه‌چه‌ته و ته‌نده‌ر و هه‌موو دۆكیمێنته‌كانیش لامان پارێزراون و ڕاده‌ستی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین به زووی.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


