رێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لە حکومەت بکشێنەوە

SNN
رێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان پێیوایە حکومەتی هەرێم هیچ سوودێکی بۆ خەڵک نییەو دەڵێت ” ئەگەر هیچ دەستکەوتێکیشی نەبوە لە پێناو چی لەبەرەی دەسەڵات بمێنینەوە”.
كاردۆ محەمەد لەراگەیەنراوێکدا لە هەژماری خۆی نوسیویەتی “لە قۆناخی راگوزەر گوتار و هەڵوێستی گۆڕان دەبێت راشكاو رۆشنتر بێت بە تایبەت سەبارەت بە بەشداری لە حكومەت”.
ئەو بەرپرسەی گۆڕان دەشڵێت “ئایا بەشداری لە حكومەت چی پێشكەش بە گۆڕان وخەڵك كردوە، ئەگەر كردویەتی با باسی بكەین، ئەگەر ھیچ دەسكەوتێكی بۆ كارنامەكەو خەڵك نەبوە، لە پێناو چی لەبەرەی دەسەڵات بمێنینەوە؟”.
رێكخەری ژوری پەرلەمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە لە ساتی بڕیاردان لە كشانەوەی حكومەت یا ھەر ھاوپەیمانییەك دەبێت گۆڕان نەخشە ڕێگایان ھەبێت خەڵك بڕیارو ھەڵوێستەكان بە بەرژەوەنی خۆیان بزانن، نەك حزبی و كەمینە یەك.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


