
دژەتیرۆر
SNN
بەڕێوەبەرايەتی گشتی دژەتيرۆری کوردستان رايگەياند: “هەر لایەن و گروپێکی سیاسی یاخود کەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕوویان دەبینەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی هێزەکانی دژەتیرۆر لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان زۆر بەڕوونی و بە ئاشکرایی پشتیوانی ڕاستەقینەی داواکارییەکانیان دەکەین وە هێزی بنەڕەتی پاراستنیانین چونکە ڕۆڵەی خۆمانن و مافی یاسایی خۆیانە کە حکومەتی هەرێم مافی دەرەماڵە و خزمەتگوزارییەکانیان بۆ دابین بکات”.
راشيگەياندووە: “بەداخەوە لێرە و لەوێ ئاراستەی ناڕەزاییەکان تێک دەدرێت پێش ئێمە پێویستە خوێندکاران بەگژ ئەو دەستانەدا بچنەوە کە ڕێگەی ئامانجە ڕەواکەیان لێ تێک دەدات لەبەرامبەدا ئەرکی سەرەکی ئێمەیە کە ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتیان وەک هەمیشە بپارێزین و بەرگری لە داموو دەزگاکانی میری بکەین کە مووڵکی گشتین”.
بەڕێوەبەرايەتی دژەتيرۆر هۆشداريشيدا: “هەر لایەن و گروپێکی سیاسی یاخود کەسانی بەرژەوەندی خواز بۆ مەبەستی خۆیان ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بگۆڕن بەتوندی ڕوبەڕوویان دەبینەوە و وە دڵنیایی بە خەلکی کوردستان و خوێندکاران دەدەین پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان لە ئەستۆی ئێمەدایە و بڕینەوەی دەستی تێکدەرانیش تەنها لە پێناو ئامانجە سەرەکییەکەی خۆپیشاندەردایە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


