دواین زانیاری لەسەر ئەو بەلەمی کۆچبەرانەی شەوی رابردوو ژێرئاوکەوت

بەلەمی کۆچبەران
SNN
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، لە کەناراوەکانی هەرێمی کالێی (کالاس)ی وڵاتی فەڕەنساوە، زیاتر لە 50 کۆچبەر کە لە چووپێکی بچووکدا بوون و دەیانویست لە دەریای مانشەوە بپەڕنەوە بۆ بەڕیتانیا، لە دواین خولەکەنانی نزیکبوونەوەیان لە کەناراوەکانی بەریتانیا چووپەکەیان نوقمی ژێرئاو دەکەوێت، لە ئاکامی ئەو رووداوەش تەرمی 31 کۆچبەریان دۆزراوەتەوە، بەڵام تەرمی ئەوانی دیکە هێشتا نادیارە.
دوای ئەم رووداوە تیمێکی دەریای هاوبەش لە نێوان وڵاتی فەرەنسا و بەریتانیا دەستیناکردووە بە گەڕان بەدوای ئەو کۆچبەرە ژێرئاوکەوتووانە، بەڵام تا ئێستا بەشێکی زۆریان تەرمەکانیان بێ سەرو شوێنە.
ژان کاستکس سەرۆکوەزیرانی فەرەنساش لە تویتەر رووداوەکەی بەکارەساتێکی تراژیدی بەناو کردووە و وتی “کۆچبەرەکان قوربانی دەستی قاچاخچیەکان کە دۆخی خراپی کۆچبەرەکانیان قۆستۆتەوە”.
بەگوێرەی دوای زانیارییە سەرەتاییەکان، تەرمی 31 کۆچبەرەکە گوازراونەتەوە بۆ پزیشکی دادی شاری کالێ و پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە، بەپەی پێی هەندێک زانیاریش، سەرجەم ئەو کۆچبەرانە کوردن، بەڵام تا ئێستا ئەو زانیاریانە بەفەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


