سەیفولئیسلام قەزافی لە هەڵبژاردنەکانی لیبیا دورخرایەوە

سەیفولئیسلام قەزافی
SNN
ئەمڕۆ پێجشەممە، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە لیبیا رایگەیاند: “لە کۆی 73 کەس کە خۆیان کاندید کردبوو بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا، 25 کەس دوورخراونەتەوە، کە یەکێکیان سەیفولئیسلام قەزافی کوڕی موعەمەر قەزافی، سەرۆکی لابراوی پێشووی لیبیا بووە، ھۆکارەکەشی گەڕێندرایەوە بۆ ئەوەی لە دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان داواکراوە و مەرجەکانی بۆ سەرۆکایەتی لیبیا تێدا نییە.
ھاوکات کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی لیبیا کاندیدبوونی “عەبدولحەمید دەبیبە” و “خەلیفە حەفتەر”ی پێشتر قبوڵ کردووە، بڕیاریشە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لیبیا لە مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش داوای قبوڵکردنی ئەنجامەکان دەکات.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



