
مووچە و وەزارەتی دارایی و ئابووری
SNN-عەلی حەمەسەعید
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەستیبەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە كردووە، ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكراو ڕۆژی یەكشەممە 28/11/2021 دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان، هاوكات 200 ملیار دینارەكەش لەكاتی خۆیدا ڕەوانە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەروو، خشتەی دابەشكردنی مووچە بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەكراوە و ڕەوانەی گەنجینەكان كراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لە ڕۆژی یەكشەممە 28/11/2021 دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی دەستیكردووە بە بە دابەشكردنی مووچە و هەر ئەمڕۆش مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكرا، بۆیە بەگوێرەی ئەو داهاتەی لەبەردەست وەزارەتی دارایدایە پێناچێت بۆ ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان پێویستی بەكاتێكی زۆر هەبێت وەك ئەوەی لە مانگی پێشوو ڕوویدا بەهۆی كەمی سیولە لە بانقەكان.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەدڵنیاییەوە 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ ئەم مانگەش ڕەوانە دەكرێت، بەڵام وەك چەند مانگی ڕابردوو لەگەڵ دابەشكردنی مووچە وەزارەتەكانی عێراق برَی ئەو پارەیەش بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكرێت ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق پاشان دەخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


