
SNN
جوتسایدی كه‌لار- كفری، یه‌كێكه له‌و پڕۆژە گرنگه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كه كاری تێدا دەکرێت و بڕیاریش وایە له ئایندەیەکی نزیکدا به ڕوی هاوڵاتیان بكرێته‌وه، ئه‌م پڕۆژەیه له ساڵی 2014 ده‌ستیپێكرد.
شکار عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی جوتسایدی كه‌لار- كفری له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه رایگه‌یاند، درێژی جوتسایدی كه‌لار- كفری 25 كیلۆمه‌تره و به دو قۆناغ جێبه‌جێ ده‌كرێت: قۆناغی یه‌كه‌می ڕێگاکه 100%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و قۆناغی دووه‌میشی تا ئێستا 93%ی جێبه‌جێ كراوه.
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە باسى لەوەکردوه، کە “ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له‌م قۆناغه‌دا كاری كۆنكرێتكردن و دانانی هێماكانی هاتوچۆ و چه‌ند كارێكی دیكه‌یه، كه ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕە پاره‌یه‌ی بۆی ته‌رخان كردوه خه‌رجی بكات، تا به زویی بە ڕ‌وى هاوڵاتیان و شۆفێراندا بیکەینەوە”.
باسی لەوەشکرد، ”له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پڕۆژەیه هه‌وڵی ئێمه ئه‌وه بووه زۆرترینی ئه‌وانه‌ی كار له‌م پڕۆژە‌یه‌دا ده‌كه‌ن، خه‌ڵكی ناوچه‌كه بن، بۆیه توانیومانه له‌م پڕۆژە‌یه‌دا 200 هه‌لی كار بۆ دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه بڕەخسێنین.”
سەرپەرشتیاری پڕۆژەی جوتسایدی كه‌لار- كفری زیاتر راشیگەیاند، پڕۆژەکە له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه 43 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، تا ئێستاش 38 ملیاری بۆ خه‌رج كراوه، ڕۆژانه له‌م پڕۆژە‌یه‌دا 100 ئامێر كاردەکەن. جادەکە له سێ چین قیر دروست كراوه و 900 هەزار مەترى دووجا قیری بۆ بهكاربراوە، له ژێرهوەى قیرەکەش 22 سانتیمەتر به‌ردی شكاوی تێكراوه. له‌م ڕێگایه‌دا 11 سوڕانەوە (یوتێرن) دروست كراوه كه به هۆیانه‌وه گونده‌كانی دوانزە ئیمام و قه‌ره‌بڵاخ و قەزاکانی كفری و كه‌لار به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕێگا كۆنهكەی كه‌لار- كفری یه‌كساید بو چەندین روداوی هاتوچۆ تیایدا ڕویداوە وئومێد دەکرێت بە تەواوبونی ئەو جوتسایدە، ڕوداوی هاتوچۆ تیایدا كه‌م بێته‌وه.
یەکێکی دیکە لە گرنگییەکانی جوتسایدی کەلار – کفری بەستنەوەی ئیدارەی گەرمیانە بە ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، بۆیه له ئایندەدا كاریگه‌ریی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی جموجۆڵی بازرگانی و گه‌شتیاریی له ناوچه‌کەدا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


