سەدان کۆچبەری دیکە لە بیلاڕوسیاوە دەگەڕێنەوە بۆ عێراق

کۆچبەر
SNN
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاشکرای کرد کە 861 کۆچبەری دیکە کە لە سنوورەکانی ئەورووپادا گیریان خواردووە، بە دوو کاروان دەگەڕێنەوە عێراق.
ئهحمهد سهحاف، له راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، وەزارەتی دەرەوە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردووەوە چاودێری پەرەسەندنەکانی دۆسیەی کۆچبەرانی عێراقی دەکات و لەم چوارچێوەیەشدا، فوئاد حوسێن وهزیری دهرهوه، له پهیوهندی بهردهوامدایه لهگهڵ هاوتا ئهوروپاییهكانی و لە بەغدا پێشوازیی لە ژمارەیەکیان کردووە.
ئەحمەد سەحاف ئاشکرایشی کردووە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رێنمایی بەباڵیۆزخانەکانی وڵاتەکە لە مۆسکۆ و وارشۆ داوە تیمی دیپلۆماتی بنێرن بۆ شوێنی کۆچبەران و هاوکاری و هەماهەنگیی پێویست لەگەڵ دەسەڵاتەکانی بێلاڕووس و لیتوانیا و لاتڤیا و پۆڵەندا بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە، کە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی کۆچبەرانی لەم دواییانەدا، وەزارەتەکە پەرۆشی ئەوە بووە کە بەپەلە لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان هەماهەنگیی بکات بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران و لەم چوارچێوەیەشدا لە گەشتی تایبەتەکان و لە ڕێگەی ئەو هەوڵانەی کە وەزارەتەکە لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراق خستوویەتەگەڕ، لە کاروانی یەکەمدا 431 کۆچبەر و لە کاروانی دووەمدا 176 و لە سێیەمدا 438 کۆچبەر گەڕێندراونەتەوە و چوارەم کاروانیش کە ژمارەیان 431 کەسە ئەمڕۆ دەگەنەوە عێراق و رۆژی شەممەش کاروانی پێنجەم کە ژمارەیان 430 کۆچبەرە، دەگەنەوە عێراق.
بەمەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەگەڕێنەوە وڵاتەکە، دەبێتە هەزار و 894 کۆچبەر.
ئەحمەد سەحاف لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


