دووبارە کازمی لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری دەبێت

مستەفا کازمی
SNN
راوێژکاری سیاسی مستەفا کازمی راگەیاند: چەند رۆژی داهاتوو چەند گرتە ڤیدیۆییەک و چەند وێنەیەک بڵاو دەکەینەوە کە تێیدا کۆمەڵە کەسانێک هەوڵی تیرۆرکردنی مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەدەن.
موشریق عەباس کە راوێژکاری سیاسی کازمییە لە تویتێکدا دەڵێت: “بە وێنە و گرتە ڤیدیۆ بەڵگەی تەواومان لە بەردەستدایە کە کۆمەڵێک تیرۆرست هەوڵی تیرۆرکردنی مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیان داوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی زانیارییەکان بۆ میدیاکان ئاشکرا دەکەین، بەڵام لەکاتی ئێستادا بەهۆی تەواونەبوونی لێکۆڵینەوە ئەمنییەکان ناتوانرێت هەنێک زانیاری ئاشکرا بکرێت”.
شایەنی ئاماژەپێکردنە لە 7ی ئەم مانگەدا بەهەمانشێوە لە رێگەی سێ درۆنەوە هەوڵدرا مستەفا کازمی لە ماڵەکەی خۆیدا بکرێتە ئامانج و تیرۆر بکرێت، بەڵام هەوڵەکان شکستیان هێنا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


