هاتووچۆ لەسەر بڵاوبوونەوە جۆرە تابلۆیەکی ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدات

تابلۆی ئۆتۆمبێل
SNN
بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە هەندێک ئۆتۆمبێل لە بەغدا و هەنێدێک پارێزگای دیکەی عێراق بە جۆرە تابلۆیەکی نوێوە دەسووڕێنەوە کە شێوەکەی باریکە و بە ئینگلیزی لەسەری نوسراوە ناوی پارێزگاکەی، ئەو تابلۆیە بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش رووندەکاتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە خۆیان ئەو تابلۆیەیان لێداوە بکەونە هەر مەفرەزەیەکی هاتووچۆوە رێکاریای یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر، بەهۆی لێکردنەوەی تابلۆی رێپێدراوی عێراق بە تابلۆیەکی دیکە کە بنەمای یاسایی و هاتووچۆی نییە.
ئاماژە بەوەش دەکات: لە ساڵی نوێوە دەست بە گۆڕی و رێکخستنی تابلۆی سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت، ئەو تابلۆ نوێیانەشی کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی پارێزگاکانی عێراقیەوە دەدرێتە ئۆتۆمبێلەکان شێوەیەکی جیهانییەو دەچێتە چوارچێوەی رێککەوتنامەی جیهانی ڤییەنا بۆ هاتووچۆ و شۆفێری.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



