حکومەتی عێراق وردەکاری هەوڵی تیرۆرکردنی كازمی ئاشکرا دەکات

هێرشەکەی سەر ماڵی کازمی
SNN
سەرچاوەیەکی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه وردەکاری هەوڵی تیرۆرکردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشکرا ده‌كرێت، ده‌شڵێت، “دو فەرماندەی ئەمنی به‌هۆی پەیوەندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی کازمی ده‌ستبه‌سه‌ركراون”.
سەرچاوەیەکی ئه‌منی له به‌غدا به رووسیا توده‌ی راگه‌یاندووه، “رۆژی یه‌كشه‌ممه حكومه‌تی عێراق چەند وردەکارییەک لەسه‌ر هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران ئاشکرادەکات و هه‌ڵوێست و بڕیاری نوێی حكومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوو فه‌رمانده‌ی ئه‌منی له په‌یوه‌ندی بە هەوڵی تیرۆرکردنی كازمی دەستبەسهركراون و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، پێشتریش سێ كه‌سی دیكه له‌سه‌ر هێرشه‌كه دهستگیركرابون.
7ی ئەم مانگە، لە کاتێکی درەنگانی شەودا ماڵەکەی مستەفا کازمی لە رێگەی سێ درۆنەوە کرایە ئامانج، و هەوڵەکە بۆ تیرۆرکردنی کازمی بوو، بەڵام بە چەند بریندارییەکی سوک توانی رزگاریبێت.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
6 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
6 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



