
دابەشکردنی نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی دوو هەفتەیە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كودستان ڕاگیراوە و لایەنە پەیوەندیدارەكانيش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دابینكردنی نەوتی سپی ڕاگرتووە و بەغداش هیچ بڕە نەوتێكی بۆ هەرێم ڕەوانە نەكردووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییەكانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و بەرهەمە كانزاییەكانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەروو: هەرچەندە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وابڕیاریدا بوو كە لە ماوەی مانگی 11 و 12 پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوام بێت و بە خێرایی نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشبكرێت، بەڵام ئەو پرۆسەیە بۆماوەی چەند ڕۆژێكی كەم بەردەوام بوو بەجۆرێك ئەو نەوتەی لەماوەی رابردوودا لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دابینكرا بڕێكی كەم بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە هیچ بڕە نەوتیكی سپی ڕەوانەی كۆگاكانی سلێمانی نەكراوە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێبكەینەوە، بۆیە ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نەتوانێت بڕی پێویست نەوتی سپیمان بۆدابین بكات، پێناچێت لەماوەیەكی كورتدا بتوانین نەوتی سپی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان دابین بكەین وەك ئەوەی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەڵێنی بەهاوولاتیان دابوو لەمساڵدا هاووڵاتیان بەرمیلیك نەوتیان بۆ دابیندەكرێت.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی نەوت و بەرهەمە كانزاییەكان ئەوەشی خستەڕوو: تائێستا هۆكاری راگرتنی دابەشكردنی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە بۆ ئێمە ڕوون نەكراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا بەغدا هیچ بڕە نەوتێكی سپی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان نەكردووە كە لەماوەی ڕابردوودا بڕیاردرابوو نەوتی سپی ڕەوانەی پارێزگاكانی هەرێم بكرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش



