تەندروستیی هەرێم روونکردنەوە لەبارەی گەیشتنی کۆرۆنا ئەفریقییەکە دەدات

0
816

SNN

بریکاری وەزارەتی تەندروستی رايگەياند: ھێشتا ھیچ حاڵەتێکی جۆری نوێی کۆرۆنا لە عێراق و ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی کراوە.

د. رەھێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ تەندروستیی عێراق و رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، پێکەوە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن، کە ماوەیەکە لە ھەندێ وڵاتی جیھان بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ھیچ حاڵەتێک لە ھەرێمی کوردستان و عێراق تۆمار نەکراوە.

بریکاری وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت: مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ھەیە لە جیھان، چونکە ھەر جارێک ڤایرۆسی کۆرۆنا خۆی بگۆڕێت، بڵاوبوونەوەی خێراتر دەبێت و نیشانەی نوێی ھەیە، بە تایبەتی ھێشتا ئێمە شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنامان تێنەپەڕاندووە و بە ھۆی ھاتنی جۆرێکی نوێ، مەترسی ھەیە لە گۆڕین و نیشانەکانی.

د. رەھێڵ ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی جۆری نوێی کۆرۆنا و پاراستنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، وەک رێکارێکی سەرەتایی ھەر ھاووڵاتییەک لەو وڵاتانەی جۆرە نوێیەکەی تێدا تۆمار کراوە بگەڕێتەوە، کەرەنتین دەکرێت.

لەوكاتەوەی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ناوی “ئۆمیكرۆن” ی لە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا نا و بە جێگەی نیگەرانی لەقەڵەمی دا پرسیار لەسەر كاریگەریی ڤاكسینەكان لەسەر ئەم گۆڕاوە دروست بووە، کە لە ئێستادا لە هەريەک لە (هۆنکۆنگ، ئيسرائيل، باشووری ئەفريقا، بوتسوانا، دانيمارک، بەلجيکا) بڵاوبووەتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this