
SNN
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه و ئیمارات بڵاویانكرده‌وه: یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن له هه‌ردوو وڵات تۆمار كراوە.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعوودیه رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی سعوودی كه له باكووری ئه‌فریقا گه‌ڕابووه‌وه، تووشی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن بووه، ئه‌و كه‌سه و هاوڕێیانی به جیا كه‌ره‌نتین كراون.
ته‌ندروستی سعوودیه هاووڵاتیانی خۆی ئاگاداركرده‌وه: به‌رده‌وامی به پڕۆسه‌ی ڤاكسینكردن بده‌ن، داواشی له گه‌شتیاران كرد، لەكاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
له‌لایەکی دیکە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خۆپارێزی ئیمارات رایگه‌یاند: یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له وڵاته‌كه‌یان تۆماركراوە، ئافره‌تێكی ئیماراتی له ئه‌فریقا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بیش تێپه‌ڕیووه ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ئۆمیكڕۆن بووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیمارات روونیكرده‌وه: ئه‌و ئافره‌ته هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی به گوێره‌ی هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی ئیمارات وه‌رگرتووه.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
49 mins لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
49 mins لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش



