لوتفی ئەلڤان وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە

SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ی کانوونی یەکەم، لە راگەیەندراوێکدا رۆژنامەی فەرمی تورکیا رایگەیاند: وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەستی لەکارکێشایەوە، بە بڕیاری ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، نوورەدین نەباتی، کە یاریدەدەری ئەلڤان بوو، بووە وەزیری گەنجینە و دارایی، کە هاو بیرە لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا.
پێشتر لە میدیاکانی تورکیادا لە بابەتی دابەزاندنی سوودی بانکیدا، ئاماژە بە هەبوونی ناکۆکی لە نێوان سەرۆککۆمار و لوتفی ئەلڤان، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا دەدرا، هەمیشە بیرو بۆچوونەکانی لوتفی دوربوو لە ئەردۆغانەوە بەڵام لەکاتی ئێستادا نورەدین نەباتی کەسێکی گوێڕایەڵی ئەردۆغانە و هاوراشن لە بابەتە ئابوورییەکاندا.
چاودێرانی ئابووری تورکیا و جیهان بە جۆرێک باس لە دەستلەکارکێشانەوەی لوتفی دەکەن کە دوا بزمارە لە تابووتی لیرەی تورکی دەدرێت، چونکە ئەو هەردەم رای وابوو کە لە بابەتی هەڵاوساندا لەو ئاستەدا نین کە خوازیارین، مەرجی سەرەتایی ئەو گەورەبوونەی کردوومانەتە ئامانج، بەندە بە سەقامگیری نرخەوە”.
هەروەها پێش دەست لەکارکێشانەوەی وتبووی، لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ خواست لە ناوخۆ دەکەین و کاتێک پێویست بوو، بەبێ دواکەوتن لە ئاستی باڵادا رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، بەبڕیاربوونمان لە بەرەنگاربوونەوەی هەڵاوسان، بەهای دراوی بیانی سەقامگیر دەبێت و مەترسییەکانی بۆ سەر وڵات کەم دەبێتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


