هەر كەسێك لەهەر پلەوپۆستێكدا بێت بڵێت سلێمانی داهات ناگەڕێنێتەوە، بۆ بەلاریدابردنی ڕای گشتییە

زیاد جەبار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەو تۆمەتانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن داهاتی سلێمانی بۆ حكومەت ناگەڕێتەوە و جەخت لەوەدەكاتەوە كە هەموو مانگێك داهاتی سلێمانی بۆ حكومەت گەڕێنراوەتەوە بە بەڵگە دەیەسەلمێنم كە مانگانە داهاتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە كاتی دیاریكراودا ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە، ئەوەشی دەڵێت سلێمانی داهاتەكان ڕادەست ناكات بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتییە.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بە دواداچوونانەی من كردوومە مانگانە ئەو داهاتەی كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە كۆدەكرێتەوە سەرجەمی لەكاتی خۆیدا ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە بە بێ دواكەوتن، ئەو بڕەپارەیەی كە مانگانە وەزارەتی دارایی بۆ پشتیوانی مووچە داوای دەكات بەشێكە لە داهاتی سلێمانی و ئەو داهاتەی تر كە دەمێنێتەوە بۆ خزمەتگوزاری و پڕۆژە و خەرجی دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم تەرخان دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێم مانگانە تەنها 350 ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت بۆ حكومەت دەگەڕێتەوە، ئەو بڕەكەی دیار نامێنێ حكومەت ئامادەنییە بە پەرلەمان بڵێت لەچیدا و چۆن خەرجی دەكەن و بۆكوێ دەڕوات، بۆیە ئەو ڕێژەیەی كە دانراوە دەبێت پارێزگای سلێمانی دابینی بكات كە بریتیە لە ڕێژەی لە %43 وەك خۆی دابینكراوە و هاوكات لە پارێزگای هەولێر و دهۆكیشەوە لە %57 تەمویلی وەزارەتی دارایی كراوە هیچ گرفتێك لەوبارەیەوە لە ئارادا نەبووە.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەر كەسێك لە هەر پلەوپۆستێكدا بێت و بڵێت داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت و یان دوادەكەوێت و كەمیكردووە بۆیە مووچە بە سستی بەڕێوە دەچێت، ئەوەبۆ بەلارێدا بردنی ڕای گشتییە، چونكە هەرمانێگ مووچەی فەرمانبەران دوادەكەوێت ئەوە دەكەنە بیانوو گوایە پارێزگای سلێمانی داهاتەكانی نەگەڕاندووەتەوە .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


