ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی موقتەدا سەدر و لایەنەکانی شیعە ئاشکرا دەکرێت

کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکان
SNN
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و لایەنەکانی شیعە لە ماڵی ھادی عامری کۆبوونەوە و چەند میدیایەکی عێراقیش دەڵێن رێککەوتنکراوە مستەفا کازمی نەکرێتەوە بە سەرۆکوەزیران، ئەحمەد ئەسەدی سەرۆکی گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی رایگەیاند: “سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر دوایین پێشھاتەکانی وڵاتەکە و ئەنجامی ھەڵبژاردنیان بە شێوەیەکی دۆستانە تاوتوێ کردووە”.
ھاوکات فەلاح خەفاجی سەرکردە لە ھاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوەکەی بە کۆبوونەوەی لوتکە و مێژوویی وەسف کردووە و رایگەیاند، ھەمووان چاوەڕێی ئەنجامی ئەرێنی و لێکتێگەیشتنن بۆ ئاسانکاری پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو.
میدیاکانی عێراقیش لە چەند سەرچاوەیەکەوە باسیان لەوە کردووە، لەو کۆبوونەوەیە رێککەوتن کراوە کە ویلایەتی مستەفا کازمی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق درێژ نەکرێتەوە و سەرۆکوەزیرانی داھاتوو بە تەوافوق ھەڵببژێرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و نوری مالیکی سەرۆکی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلی حەق و فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە گەیشتنە ماڵی ھادی عامری و سەرجەم لایەنەکانی تری چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە کۆبوونەوەکە ئامادەبوون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


