بەمەبەستی پرساندن وەزیری سامانە سروشتییەكان بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
کەمال ئەتروشی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد كە سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە بانگهیشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بەمەبەستی پرساندن بە كۆتا گەیشتوون و ژمارەیەك پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە جیاوازەكان واژوویان بۆ ئەو مەبەستە كردووە و یاداشتەكە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین.
عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردسان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی پرساندنی ( كەمال ئەتروشی) وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم، ماوەی چەند ڕۆژێكە سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ كۆكردنەوەی واژوو و نوسینی ئامادەكردنی یاداشت بۆ بانگهێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پرساندنی لەبارەی چەند تەوەرەو باسێكی تایبەت سامانی نەوت و ڕێژەی داهات و گرێبەستی كۆمپانیاكان و دابینكردنی نەوتی سپی بۆماڵان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و كۆكردنەوەی واژووی پێویست كە ئێستا ئەوەمان تەواوكردووە، دواتر نوسراوی یاداشتەكە ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی ئەوانیش لای خۆیانەوە ئاراستەی حكومەت و وەزیری سامانە سروشتییەكانی بكەن بۆ ئامادە بوون لە دانیشتنیكی پەرلەماندا بە مەبەستی پرساندن.
پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەكان بەڵێنی ئەوەی بە هاووڵاتیان و پەرلەمانتاران دابوو كە دەستی گەندەڵكاران دەبڕێت و نەوتی سپی بۆماڵان دابین دەكات و داهاتی نەوت شەفاف دەكات و چەندین بەڵێنی لەوشێوەیەی بەهاووڵاتیاندا، بەڵام جگە لەوەی تەنها قسە بوون بەكردار شێكی ئەوتۆ بەدی نەكراوە.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش



