پەرلەمانتارێکی یەکێتی: بەدواداچوون بۆ گرانبوونی نرخی دەرمان دەکەین

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لە هەوڵێكدا بە ئاراستەی بەرزكردنەوەی نرخی دەرمان لەسەر هاووڵاتیان، حكومەت ستیكەری تایبەت بە دەرمانی داوەتە كۆمپانیایەكی ئەهلی بەوەش بە نیازە نرخی دەرمان لەسەر هاووڵاتیان زیاد بكرێت، بەڵام ئیمە رێگە بەوەها كارێك نادەین و بەدواداچوونی تەواو دەكەین.
شنۆ ئەشقی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەوڵێكی نوێدا بە ئاراستەی گرانكردنی نرخی دەرمان لەسەر هاووڵاتیان و بە گوێرەی ئەو زانیاری و بەدواداچوونانەی كردوومانە لە لیژنەی تەندروستی، بۆمان دەركەوتووە كە ستیكەری تایبەت بە دەرمان لەلایەن حكومەتەوە بەبێ تەندەر دراوەتە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت، ئەمەش وایكردووە نرخی دەرمان لە هەرێمی كوردستان زیاتر بەرزببێتەوە، بەڵام ئێمە وەك پەرلەمانتارانی یەكێتی و بەتایبەت ئەندامانی لیژنەی تەندروستی بەهەموو شێوەیەك لەدژی وەها هەوڵێكداین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی زیاتر بەدواداچوون و دڵنیابوونەوەمان لەو بابەتە بۆ گەیشتن بە راستی و دروستی ئێمە لەلیژنەی تەندروستی پەرلەمان، لیژنەیەكی لاوەكیمان پێكهێناوە لە نزیكەوە سەردانی وەزارەتی تەندروستی و كوالێتی كۆنترۆڵ دەكەین، ئەوەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوەمانە لە راستی و دروستی گرانبوونی نرخی دەرمان و چۆنێتی پێدانی ستیكەری دەرمان بە كۆمپانیایەكی تایبەت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN مانگانە نزیكەی 40 ملیۆن ستیكەر دروست دەكرێن و پێشتر بۆ دروستكردنی سێ ستیكەر تەنها یەك سەنت وەرگیراوە، بەڵام لە ئێستادا هەوڵێك هەیە كە دروستكردنی ستیكەری دەرمان بدرێتە كۆمپانیا و بۆ دروستكردنی هەریەك ستیكەر بڕی پێنج سەنت وەربگرێت بەو شێوەیەش دواجار نرخی دەرمان لەسەر هاووڵاتیان زیاتر دەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


