زانیاری وردتر لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی داعش لە بناری قەرەچوغ

چهند چهكدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN
شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر سەر گوندی خدرجیجەی سنوری قەرەچوغ و بەوهۆیەوە 11 پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید بوون و برینداریش هەیە، بەگوێرەی وەزارەتی پێشمەرگە “هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکەدا دەستپێکردووە”.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتووە:کاتژمێر 10:13 خولەکی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە سنوری گوندی خدرجیجەی بناری قەرەچوغ لە سنوری مەخموردا هێرشیانکردووەتەسەر هاووڵاتیان، شەڕ و روبەڕوبوونەوە لە نێوان دانیشتووانی گوندەکە و چەکدارەکاندا روویدا.
لە سەرەتادا سێ هاوڵاتی کە برای یەکتربوون و دانیشتووی گوندەکە بوون بەهۆی هێرشەکەوە شەهید بوون و دواتر هێزی پێشمەرگە بۆ شوێنی رووداوەکە گواستراونەتەوە.
لەکاتی شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوان چەندارانی داعش و هێزەکانی پێشمەرگەدا حەوت پێشمەگەر کەوتوونەتە بۆسەیەکی داعشەوە و هەموویان شەهید بوون، ناوی ئەو پێشمەرگانەی لە بۆسەکەی داعشدا شەهید بوون: رائید نفی خولە، نەقیب فەخرەدین سەعید، کامەران پوشو، سەنگەر شەریف، شوکر ئەبوزێد قادر، یاسین محەممەد، نازم رەزا.
دوای ئەو رووداوە و لەکاتێکدا لەلایەن ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پێشمەرگەوە بریندارەکان گواستراونەتەوە، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و بەوهۆیەوە شەهید و برینداریشی لێکەوتووەتەوە.
دوای ئەو هێرشانە، وەزارەتی پێشمهرگه رایگەیاند: “دەبێت هێزەکانمان چاوكراوهتربن و بهپلانی نوێی جهنگی سهنگهرهكانیان قایم بكهن.”
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوو چەکدارانی داعش بەشێوازی جیا جیا هێرشیان کردۆتە سەر دانیشتوانی گوندەکانی مەخمور و هێزە ئەمنیەکانی ئەو سنورە و هاووڵاتییان دەرفێنن و لەبەرامبەر ئازاد کردنیاندا داوای بڕە پارەیەکی زۆریان لێدەکەن
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
26 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



