
SNN
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی: ئەمڕۆ شەممە کەشوهەوای هەرێم سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێنێتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021، لە ئەنجامی کاریگەری بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ئاسمانی ھەرێم لە ساماڵەوە دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور بەدرێژای کاتەکان، پلەکانی گەرما زیاتر بە جێگیری دەمێنێتەوە و لەھەندێ ناوچەدا بەرێژەی 1پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “پلەی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 15پلە، ھەولێر 16پلە، دھۆک 15پلە، ھەڵەبجە 16پلە کەرکوک 18پلە ) لە ناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 19بۆ 20پلە دەبێت لە سنووری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 14بۆ 15پلە دەبێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” خێرایی با ئاسایی دەبێت لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 10تا 15کم/س.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
15 hours لهمهوپێش


